5 ڕێنمایی بۆ توشبووانی شێرپەنجە
وێستگە ستایل-
توشبووان به شێرپه‌نجه زۆركات پێویستیان به ئاگاداری زیاتره به‌راورد به توشبووان به نه‌خۆشی دیكه، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆره سارا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه 5 ڕێنمایی پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كات كه توشبووی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن.
ئه‌م خانمه پزیشكه ده‌ڵێت"کاتێک تووشی شێرپەنجە بوویت، ئەم خاڵانە لەبەرچاو بگرە"
1- هاوڕێیەک، ئەندامێکی خێزانەکەت، یان ناسیارێکت هەڵبژێرە کە بتوانێت بە ئۆتۆمبێلەکەت بتبات بۆ چاوپێکەوتنەکانت (جەلسەکانت)، وە پاڵپشتی دەروونیت پێشکەش بکات لە کاتی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەتدا .
2- لەکاتی سەردانیکردنی پزیشک با کەسێکت لەگەڵ بێت و بە تەنیا نەبیت .
3- لەکاتی چاوپێکەوتندا سەرجەم تێبینی و پرسیارەکانت بنوسە و لە پرسیارکردن مەترسە و رێگە بە پزیشکەکەت بدە تا بتناسێت.
4- لەکاتی چاوپێکەوتن هەریەک لە پشکنینی خوێن و راپۆرتی تیشکی تایبەت بە جۆری شێرپەنجەت پێبێت .
5- سەرجەم تۆمارە پزیشکیەکان و ئەنجامی پشکنینەکانت لە لای خۆت بە رێکخراوی بهێڵەرەوە.
PM:06:15:17/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 488
جار خوێنراوه‌ته‌وه