هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئۆفیس كارده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئۆفیسدا كارده‌كه‌ن جه‌سته‌یان به‌جۆرێك ته‌مه‌ڵ ده‌بێت ماسولكه‌كانیان هێزی نابێت وه‌ك كه‌سێك كه وه‌رزش و جوڵه‌ی به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی توشبوون به چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی زیاد ده‌كات،له‌وانه‌ش لاوازبوونی توانای مێشك و مه‌ترسی لاوازبوونی ماسولكه‌كان و كه‌وتن به زه‌ویدا و توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره و دڵ و خه‌ڵه‌فان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جۆری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
به‌گوێره‌ی بابه‌تێك پێگه‌ی RTÉ بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌و لاوازبوونه‌وه‌ی له ئه‌نجامی یه‌ك جۆر سیستمی ژیانكردن دروست ده‌بێت كاریگه‌ری قورس و گرانی ده‌بێت له‌سه‌ر تاك، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ته‌مه‌ڵی جه‌سته‌ی له‌نێوان ساڵی 2020 و 2030 گه‌یشتۆته 300 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و له ساڵی 2022 به‌ریتانیا ئاشكرای كردوه چالاكی جه‌سته‌ی په‌یوه‌ندی هه‌بووه به مردنی یه‌ك له‌كۆی 6 حاڵه‌تی مردن له وڵاته‌كه‌یان.
گه‌نجی ئه‌مڕۆ:
له‌ڕووی مێژووییه‌وه گه‌نجانی ئێستا چالاكی جه‌ستته‌یان كه‌متره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی به‌ته‌مه‌نن چونكه ئێستا سه‌رقاڵی كاری ناو ئۆفیست، به‌و هۆیه‌وه له‌ڕوی جه‌سته‌ییه‌وه ناچالاك و لاوازن و به‌رده‌وام داوای وه‌رگرتنی پشوو ده‌كه‌ن به‌هۆی توشبوونیان به نه‌خۆشی و زوتر خانه‌نشین ده‌بن، به‌هۆی دۆخی كاركردنی ناچالاكانه‌وه هه‌ست به ماندوێتی جه‌سته و ئازار ده‌كه‌ن به به‌رده‌وامی.
ڕاهێنانی دروست بۆ ئه‌م دۆخه چییه؟
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئۆفیس كارده‌كه‌ن باشتر وایه ناوبه‌ناو ڕاهێنانی به‌رزكردنه‌وه‌ی كێش بكه‌ن له‌ناو ئۆفیسه‌كه‌دا، ئه‌مه به‌خێرای هاتوچۆی خوێن خێرا ده‌كات و كاری مێشك باشتر ده‌كات و هه‌ستكردن به ماندوێتی كه‌مده‌كات.
PM:06:07:17/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 376
جار خوێنراوه‌ته‌وه