ڤیدیۆ: یوتیوبه‌رێك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر له‌ده‌ست ورچێك رزگاری بوو
وێستگە ستایل-
ساتێكی ترسناك یوتیوبه‌رێكی سڕبی به‌ناوبانگ پیایدا تێپه‌ڕ بووه پاش ئه‌وه‌ی ڕوو به‌ڕوو بۆته‌وه له‌گه‌ڵ ورچێكی زه‌به‌لاح كاتێك چۆته ناو شوێنی ژیانی ورچه‌كه‌وه، ئه‌گه‌ر ڕه‌حمی خودا نه‌بوایه ده‌بوه ژه‌مێكی چه‌وری ورچه‌كه و ئێستا له ژیاندا نه‌ده‌ما.
ستیڤان یانكۆڤیتش گه‌نجێكی یوتیوبه‌ره له ڤیدیۆی یه‌كه‌مدا ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك چۆته ناو شوێنی ژیانی ورچه‌كه، هه‌ناسه‌ی تیادا نه‌ماوه له ترسا و ورچه‌كه‌ش ته‌ماشای ده‌كات و بۆنی ده‌كات، نیشتیمانی سه‌ره‌كی ئه‌م ورچه سڕبیایه.
له ڤیدیۆیی دوه‌مدا ئه‌م گه‌نجه چۆته سه‌ر دارێك و ورچێك له خواره‌وه داره‌كه ده‌جوڵێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یانكۆڤیتش بكه‌وێته خواره‌وه و بیكات به ژه‌مێكی چه‌ور، ئه‌و ده‌ڵێت" نازانن چیم به‌سه‌ر هات و چۆن ئه‌و 24 كاتژمێره‌م لێ ڕۆیشت، ورچێك هێرشی كرد بۆم و دانه‌یه‌كی دیكه چاوه‌ڕێی ده‌كردم بكه‌ومه خواره‌وه و بمخوات"
له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ڤیدیۆكان بینه‌رێكی زۆریان هه‌بووه، باسی له‌وه‌ش نه‌كردوه ئه‌م ڤیدیۆیانه‌ی له‌كوێ تۆماركردوه.
PM:10:15:16/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 2028
جار خوێنراوه‌ته‌وه