خواردنه‌وه گازیه‌كان زیانی بۆ ته‌ندروستی منداڵان هه‌یه
وێستگە ستایل-
دكتۆره ئه‌یرینا ئه‌لیكساندرۆڤا پزیشكی كوێره ڕژێنه‌كان باس له‌وه ده‌كات خواردنه‌وه گازیه‌كان و شیرینه‌كان كاریكه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵان ده‌بێت و زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به قه‌ڵه‌وی و شه‌كره زیاد ده‌كات.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" شۆكی شه‌كره" كه له ئه‌نجامی خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه گازیه شیرینه‌كان دروست ده‌بێت هۆكاری ده‌ردانی هۆرمۆنی دۆپامینه كه پێی ده‌وترێت" هۆرمۆنی به‌خته‌وه‌ری" به‌ڵام منداڵ هه‌تا زیاتر ئه‌م خواردنه‌وه‌یه بخواته‌وه ئاره‌زووی زیاتر ده‌بێت و ده‌گاته قۆناغی ئالوده‌بوون.
ده‌شڵێت" سیستمی خۆراكی هاوسه‌نگ و گونجاو و چالاكی جه‌سته و ڕێكخستنی نوستن یارمه‌تی پاراستنی منداڵ ده‌دات له قه‌ڵه‌وی"
پزیشكه‌كان له زانكۆی شه‌نگه‌های له چین تایبه‌ت به پزیشكی نه‌ریتی باسیان له‌وه كردوه خواردنه‌وه گازیه‌كان كاتێك له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌وه ده‌خورێته‌وه له ماوه‌ی دووگیانی‌دا مه‌ترسی توشبوون به شه‌كره‌ی دووگیانی و ژه‌هراوی بوون له‌ماوه‌ی دووگیانی و منداڵبوونی پێشوه‌خته و ناته‌واوی كۆرپه زیاد ده‌كات.
PM:09:58:16/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1008
جار خوێنراوه‌ته‌وه