پزیشكێك: سنگ ئێشەی دڵ بناسنەوە
وێستگە ستایل-
هۆکارگەلێکی زۆر هەیە بۆ سنگ ئێشە، لە هۆکاری ئاسان و نەکوژەوە وەکو دڵەڕاوکێ و حاڵەتی دەروونی هەتا هۆکاری مەترسیدار وەکو شێرپەنجە، دکتۆر زانیار پزیشکی نهخۆشییهكانی ههناوی لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتری باسكردوه.
ئهم پزیشكه دهڵێت" بۆ هەمووان ئەوە گرنگە کە سنگ ئێشەی نەخۆشییەکانی دڵ بناسینەوە چوونکە ئەمەیان کاری دەست بە جێی پێویستە."
چۆن بیناسینەوە: سێ خاڵ
-زۆربەی کات ناوەڕاستی سنگە
- زۆربەی کات بە ماندووبوون درووست دەبێت
- زۆربەی کات بە پسوودان ئازارەکە نامێنێت
ووریا بن:
- ووریای ووشەی (زۆربەی کات) بن کە دامناوە جوونکە دەکرێت سنگ ئێشەکە هی دڵ بێت و ئەو سێ خاڵەشی تیا نەبێت، ئەو سێ خاڵە بۆ ناسینەوەی حاڵەتە باوەکەیە.
- ووریا بن کە هەموو سنگ ئێشەیەک دەبێت پشتگوێ نەخرێت و هەر سەردانی پزیشک بکەیت، بەڵام ئەوانەی دڵ دەبێت زووتر بگەیەتە پزیشک.
PM:09:39:16/09/2024
ئهم بابهته 2912
جار خوێنراوهتهوه