‌نه‌خۆشێك به‌ مردووی له‌ فڕنی چێشتخانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك دۆزرایه‌وه‌

وێستگە ستایل-

پۆلیسی به‌ریتانیا لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ڕووداوێكی ترسناك و سه‌یر پاش ونبوونی یه‌كێك له‌ نه‌خۆشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌و وڵاته‌، دواتر زانراوه‌ به‌ مردووی له‌ناو فڕنێكدا له‌ چێشتخانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی‌ ئه‌م ڕووداوه‌ ڕونبكرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ورده‌كاریه‌ی‌ گۆڤاری "Metro" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌ستی پێكردوه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشێك به‌ مردووی له‌ فڕنی ئاماده‌كردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گشتی له‌ "نۆرس هامبتۆنشایر" كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری له‌نده‌ن دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌گه‌رچی ورده‌كاری گه‌یشتنی ته‌رمی ئه‌م پیاوه‌ مردوه‌ به‌ فڕنی چێشتخانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئاشكرای كردوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌.

یه‌كێك له‌ په‌رستاره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ وتویه‌تی" له‌گه‌ڵ پۆلیس هاوكار ده‌بین بۆ ته‌واوكردنی ڕاپۆرتی پزیشكی له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ و بیر  و خه‌یاڵمان له‌گه‌ڵ خێزانی ئه‌م مردوه‌ و كه‌سوكاریه‌تی و له‌ئێستادا هیچی له‌سه‌ر ناڵێین"


PM:08:44:10/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 4220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌