‌داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ سه‌ری شاژنی فیرعه‌ونیه‌كان نه‌فرتیتی ده‌كرێت

وێستگە ستایل-

وه‌زیری پێشووتری میسر" زاهی حه‌واس" داوای گه‌ڕانده‌وه‌ی‌ سه‌ری په‌یكه‌ری شاژنی فیرعه‌ونیه‌كان نه‌فه‌رتیتی ده‌كات له‌ مۆزه‌خانه‌ی‌ به‌رلین بۆ وڵاته‌كه‌ی‌، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ پشتگیریه‌كی زۆر كراوه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.

ساڵی 1912 تیمێكی ئه‌ڵمانی سه‌ری په‌یكه‌ری نه‌فه‌رتیتی دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ "ته‌ل عارنه‌" له‌ پارێزگای مینا له‌ دوری 300 كیلۆمه‌تر له‌ باشووری قاهیره‌ و ساڵێك پاش ئه‌وه‌ براوه‌ته‌ به‌رلین.

ته‌ل عه‌مارنه‌ پایته‌ختی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه‌ كه‌ هاوسه‌ری نه‌فرتیتی پاشا" ئه‌خناتون"  له‌ 18 هه‌مین خێزانی فیرعه‌ونیه‌كانه‌ هه‌تا ساڵی 1335 ی پێش زاین ده‌سه‌ڵاتی میسریان له‌ده‌ستدا بووه‌.

ئه‌خناتون كه‌ نازناوی" پاشای زه‌ندیق" ی هه‌بووه‌ به‌هۆی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌وه‌ توانیویه‌تی گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌ هونه‌ری میسردا دروست بكات.

وه‌زیری پێشووی میسیر داوای كردوه‌ سه‌ری ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی‌ نه‌فه‌رتیتی كه‌ به‌نایاسایی كاتی خۆی براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ میسر بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ و نوسیویه‌تی" ئه‌مڕۆ داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ نیوه‌ی‌ په‌یكه‌ری نه‌فه‌رتیتی ده‌كه‌ین، ئه‌م داواكاریه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ نیشتیمانییه‌ نه‌ك حكومی" داواشی كردوه‌ هه‌مووان به‌شێوه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی واژۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ نیوه‌ی‌ ئه‌م په‌یكه‌ره‌ بكه‌ن.

ئه‌وه‌ی‌ جێی سه‌رنجه‌ هه‌تا ئێستا به‌رپرسانی مۆزه‌خانه‌ی‌ نوێی به‌رلین له‌سه‌ر ئه‌م داواكاریه‌ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بووه‌.


PM:01:28:09/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 2208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌