به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی بڵاوه‌وه گه‌نجان به‌كتوپڕی ده‌مرن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی دانیماركی نوێ سه‌لماندویه‌تی ئه‌و گه‌نجانه‌ی توشی نه‌خۆشی شه‌كره بوون مه‌ترسی مردنی كتوپڕیان به‌هۆی وه‌ستانی دڵ زۆره.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجامدراوه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 30-40 ساڵدایه و توشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری یه‌كه‌م بوون به‌شێوه‌یه‌كی بۆماوه‌ی، ده‌ركه‌وتوه به‌هۆیه‌وه 20 جار زیاتر ئه‌گه‌ری مردنی كتوپڕیان هه‌یه به‌راورد به كه‌سانی ته‌ندروست.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م بوون به‌هۆی كێشی زیادده و كه‌می چالاكی له‌ش توش ده‌بن مه‌ترسی مردنی كتوپڕیان شه‌ش جار زیاتره به‌هۆی گرفتی دڵه‌وه.
پرۆفیسۆر ئه‌یلیجا بیر پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه له نه‌خۆشخانه‌ی سانت جۆرج له زانكۆی له‌نده‌ن ده‌ڵێت"به‌ته‌واوه‌تی كاریگه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره له‌سه‌ر ته‌ندروستی دڵ ڕوون نییه به‌ڵام ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ریخستوه نه‌خۆشی شه‌كره كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی دڵ هه‌یه"
به‌نزیكه‌ی 4.4 ملیۆن توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م و 400 هه‌زار توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری یه‌كه‌م هه‌یه، شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م ده‌كرێت له‌ڕێی سیستمی خۆراكی و ڕاهێنانه‌وه كۆنترۆڵ بكرێت، هاوكات جۆری یه‌كه‌م پێویستی به وه‌رگرتنی ژه‌می ڕێكخراوی ئه‌نسۆلین هه‌یه.
شایه‌نی باسه مردنی كتوپڕی دڵ هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی 12 كه‌س له‌خوار ته‌مه‌نی 35 ساڵه له به‌ریتانیا.
PM:08:52:08/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 5708
جار خوێنراوه‌ته‌وه