منداڵێك له‌جیاتی فرمێسك خوێن له‌چاوی دێت
وێستگە ستایل-
پزیشكه‌كانی هندستان شۆك بوون به‌هۆی حاڵه‌تی منداڵێك كه به‌شێوه‌یه‌كی خۆنه‌ویستانه ده‌گری، به‌ڵام له‌جیاتی فرمێسك خوێن له‌چاوی دێت.
به‌گوێره‌ی بابه‌تێك گۆڤاری"سه‌ن" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه منداڵێك له شاری "بنگالۆر" له هندستان ده‌ژی توشی ئه‌م حاڵه‌ته جیاوازه بووه، حاڵه‌ته‌كه‌ش له گۆڤارێكی تایبه‌ت به توێژینه‌وه BMJ Case Reports بڵاوكراوه‌ته‌وه.
پزیشكه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه پشكنینی چاوی منداڵه‌كه باش بووه و هیچ مێژویه‌كی نوێی توشبوون به خوێن به‌ربوون یان نه‌خۆشی ده‌رونی نه‌بووه، ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه له‌كاتی میزكردندا منداڵه‌كه فرمێسكی خوێن له‌چاوی دێته خواره‌وه.
پاش پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتوه ئه‌م هه‌رزه‌كاره ملوله‌یه‌كی خوێنی ناته‌واوی هه‌یه و پێی ده‌وترێت " (conjunctival micro arteriovenous malformation) ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی دروستبوونی ملوله خوێنه‌كانی جه‌سته دروست ده‌بێت له‌كاتی گه‌شه و پێش له‌دایكبوون یان پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له له‌دایكبوون.
ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م ناته‌واویه له ڕوخسار یان قۆڵ و قاچ و و ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی له‌ش وه‌ك دڵ و جگه‌ر و سییه‌كان دروست ببێت، له حاڵه‌تی ئه‌م منداڵه‌دا گرفته‌كه له ملوله‌ی خوێنی به‌شی خواره‌وه‌ی چاویدا دروستبووه.
PM:08:39:08/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوه‌ته‌وه