بانگخوازێك: پیاوان بۆیان نییه ڕه‌نگی سوور بپۆشن
وێستگە ستایل-
بانگخوازێكی كوه‌یتی به‌ناوی" عوسمان خه‌میس" له‌ڕێی دواین فه‌توایه‌وه قسه‌و باسی زۆری دروستكردوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
ئه‌م پیاوه ئاینیه له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له یوتیوب گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه تیایدا پرسیارێكی ئاڕاسته‌ی ئه‌و كه‌سانه كردوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا دانیشتوون و ده‌ڵێت"پۆشینی جلوبه‌رگ به‌ڕه‌نگی سوور ئاساییه یان مه‌كروهه؟"
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره وتویه‌تی"زاناكان باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌به‌ر دوو هۆكار پۆشینی جلوبه‌رگی ڕه‌نگ سوور مه‌كروهه یه‌كه‌م هاوشێوه‌ی جلوبه‌رگی خانمانه، دووه‌م كافره‌كان ئه‌م ڕه‌نگه‌یان وه‌ك جلوبه‌رگ زۆر به‌كارهێناوه، باشتره به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جلی یه‌ك ڕه‌نگی سوور پیاوان نه‌یپۆشن"
فه‌تواكه‌ی ئه‌م پیاوه ئاینیه له تۆڕی ئێكس قسه‌و باسی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و ده‌وترێت" شێخ ئافره‌تانی به كافر چواندوه ئه‌گه‌ر جلی ڕه‌نگ سوور بپۆشن"
PM:08:49:07/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1308
جار خوێنراوه‌ته‌وه