به‌هۆی په‌یوه‌ندیه‌كی خۆشه‌ویستی وه‌زیر پۆسته‌كه‌ی له ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
وه‌زیری ڕۆشنبیری ئیتاڵیا "جینارۆ سانجۆلیانۆ" داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردوه به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیه خۆشه‌ویستیه‌ی له‌گه‌ڵ كچێكی ئینفلۆنسه‌ر هه‌یبوه.
سانجۆلیانۆ له‌ڕێی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردوه و تیایدا نوسیویه‌تی پاش بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر و وه‌رگرتنی بابه‌ته‌كه به جدی له‌م ڕۆژه پڕ له ئازارانه‌د بڕیارمدا به ته‌واوه‌تی ده‌ست له‌كار بكێشمه‌وه"
سانجۆلیانۆ یه‌كه‌م وه‌زیری حكومه‌تی میلۆنی یه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، بڕیاری ئه‌م وه‌زیره دوو هه‌فته پێش كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته كه ئه‌مساڵ ئیتاڵیا سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و له 19-21 ی سێپته‌مبه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه خۆشه‌ویستیه‌ی له‌گه‌ڵ خانمه ئینفلۆنسه‌رێك هه‌یه‌تی ئه‌م وه‌زیره وتویه‌تی" تاكه كه‌سێك كه پێویسته داوای لێبوردنی لێبكه‌م ته‌نها یه‌ك كه‌سه، ئه‌ویش هاوسه‌ره‌كه‌مه"
PM:08:07:07/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1260
جار خوێنراوه‌ته‌وه