‌ڤیدیۆ: دۆزینه‌وه‌ی‌ جۆرێك به‌رد ئومێدی هه‌بوونی ژیانه‌ له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ

وێستگە ستایل-

كه‌شتی ئاسمانی"پیرسیڤیرانس" سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ فڕۆكه‌وانی و بۆشایی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا"ناسا" جۆریك به‌ردی له‌شێوه‌ی‌ تیر دۆزیوه‌ته‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ملیاره‌ها ساڵه‌ له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ ژیان هه‌یه‌.

ناسا ئاشكرای كردوه‌ ئه‌م به‌رده‌ كه‌ درێژیه‌كه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ مه‌ترێكه‌ له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و له‌میانی تێپه‌ڕبوونی كه‌شتی ئاسمانی پیرسیڤیرانس له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌.

كین ڤارلی یه‌كێكه‌ له‌و زانایانه‌ی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ كردوه‌ ده‌ڵێت" ئه‌م به‌رده‌ زۆر ئاڵۆز و سه‌رنجڕاكێشه‌ و گرنگی خۆی هه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌ سوره‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌"

هاوكات په‌ڵه‌ی‌ ڕه‌نگاو ڕه‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ هه‌یه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ كارلێكی كیمیاوی كه‌ ڕه‌نگه‌ میكرۆبه‌كان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ووزه‌ به‌كاریان هێنابێت و به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوونه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ڕۆژێك ئاو به‌ناو به‌رده‌كانی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ تێپه‌ڕبووه‌"

ناسا پلانی ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ نمونه‌یه‌ك له‌م به‌رده‌ بگوێزێته‌وه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ له‌باره‌وه‌ بكات له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروستبوونی و دیاریكردنی ئه‌وه‌ی‌ ئایا چ جۆره‌ جێپه‌نجه‌یه‌كی كیمیاوی له‌ ئه‌نجامی چالاكی بایلۆجی پێشوو له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ هه‌بووه‌.


 


PM:06:39:27/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌