‌ڕژێنەکانی دەوری گۆی مەمک

وێستگە ستایل-

ڕژێنەکانی دەوری گۆی مەمک، یەکێکە لەو ڕژێنە دەردراوانەی کە بە شێوەیەکی سروشتی لە ناوچەی دەوروبەری گۆی مەمکدا هەیە،بە ڕژێنێ ناوەندی نێوان ڕژێنە چەوریەکان و ڕژێنەکانی دەردانی شیر دادەنرێت، دكتۆر نه‌بیل پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"ئەرکی سەرەکی ئه‌م ڕژێنه‌ بریتییە لە شێدارکردنی پێستی دەوروبەری گۆی مەمک و پاراستنی لە هەوکردن، ڕەنگە قەبارەکەی لە 30% بۆ 50%ی خانمان لە کاتی دووگیانی، هەرزەکاری، یان لە کاتی سوڕی مانگانەدا زیاد بکات، بەڵام ڕەنگە قەبارەکەی زیاد بکات بەهۆی بوونی حاڵەتەکانی تری وەک دڵەڕاوکێ، تێکچوونی هۆرمۆنەکان، قەڵەوی، خواردنی هەندێک دەرمان، لەبەرکردنی جلی تەسک، هەروەها لە هەندێک حاڵەتی وەرەمی مەمکدا."

ئەم ڕژێنانە لەوانەیە ببنە گیران و هەوکردن، لەو حاڵەتەدا وەک گرێیەکی ئازاربەخش دەردەکەون لەگەڵ سووربوونەوەی پێستی دەوروبەری. ئەم حاڵەتە بەزۆری بە چارەسەر و دژە زیندەیی چارەسەر دەکرێت.

 لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەوکردنەکان یان لە حاڵەتی ناڕەحەتی دەروونی بۆ نەخۆشەکە بەهۆی بوونی ئەم گرێیانە، دەتوانرێت لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەکی سادە لە ژێر بێهۆشکردنی خۆجێیدا دەریانبهێنرێت.


PM:02:34:24/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌