گه‌رمترین ڕۆژی ساڵ له‌جیهاندا تۆماركرا
وێستگە ستایل-
خزمه‌تگوزاری كۆپه‌رنیكۆس تایبه‌ت به چاودێری گۆڕانی كه‌شوهه‌وا سه‌ر به‌یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین داتا ئاشكرای كردوه ڕۆژی 21 ی ئه‌م مانگه گه‌رمترین ڕۆژی ساڵ بووه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی.
پله‌ی گه‌رمای سه‌ر زه‌وی له‌جیهاندا گه‌یشتۆته 17.09 پله‌ی سه‌دی ئه‌وه‌ش زیاتره له‌و پله گه‌رمایه‌ی ساڵی پار له هه‌مان به‌رواردا تۆماركراوه كه 17.08 پله‌ی سه‌دی بووه و هه‌فته‌ی ڕابردوو شه‌پۆلێكی به‌هێزی گه‌رما ڕووی له به‌ریتانیا و ئه‌وروپا و ڕوسیا كردوه.
كۆپه‌رنیكۆس تایبه‌ت به ئاژانسی ڕۆیته‌رز وتویه‌تی"ئه‌و پله گه‌رمایه‌ی 21 ی ئه‌م مانگه تۆمار كراوه به‌رزترین پله‌ی گه‌رما بووه كه له ساڵی 1940 ه‌وه تۆماركرابێت، و له مانگی یۆینیۆی 2023 ه‌وه پله‌كانی گه‌رما زۆر به‌رز بووه به‌راورد به هه‌مان مانگ له ساڵه‌كانی ڕابردوو.
به‌شێكی زۆر له زاناكان باس له‌وه ده‌كه‌ن ساڵی 2024 گه‌رمترین ساڵ بووه به‌راورد به ته‌واوی ساڵانی ڕابردوو، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و دیارده‌ی ئالنینۆی كه مانگی ئه‌پریل ی ئه‌مساڵ كۆتایی هات هۆكاری به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بووه له ئه‌مساڵدا.
PM:02:31:24/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 11876
جار خوێنراوه‌ته‌وه