توێژینه‌وه‌یه‌ك: چا مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ زانكۆی"نیو ساوس ویلز" له ئوستورالیا بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان هه‌یه و ساڵانێكی زۆر چایان خواردۆته‌وه مه‌ترسی مردنیان به نه‌خۆشی دڵ به‌ڕێژه‌ی %19 كه‌متره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی چا ناخۆنه‌وه.
هاوكات ته‌نها بۆ پیاوان، قاوه مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا خواردنه‌وه گازیه‌كان و مه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی مه‌ترسیدار زیاد ده‌كات.
تیمی توێژینه‌وه‌كه پێداچوونه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجامی 20 توێژینه‌وه‌ی پێشوو كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری خواردنه‌وه‌ی قاوه له‌سه‌ر مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی دڵ ئه‌نجامداوه.
دكتۆره كاری رۆكستۆن وه‌ك پسپۆڕی خۆراك ده‌ڵێت" چا یه‌كه‌م خواردنه‌وه‌یه بۆ پاراستنی دڵ له توشبوون به نه‌خۆشی"هۆكاری به‌سوودی چا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی مادده‌ی پۆلیفینۆل تیایدا كه دژه ئۆكسێنه‌رێكی به‌سووده و دڵه‌ڕاوكێ كه‌مده‌كاته‌وه، هاوكات مه‌ترسی توشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دوو و چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه و یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات"
ڕۆكستۆن ده‌شڵێت" تێبینی ئه‌وه‌مان كردوه خواردنه‌وه‌ی كوپێك چاوه ئه‌گه‌ری مردن به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن به‌ڕێژه‌ی %4 كه‌مده‌كاته‌وه، خواردنه‌وه‌ی چا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كاریگه‌ریه‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌رده‌كه‌وێت"
PM:06:14:07/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1612
جار خوێنراوه‌ته‌وه