هۆكاری لێدانی شیرین له‌لایه‌ن هاوسه‌ری پێشویه‌وه ئاشكرا بوو
وێستگە ستایل-
بابه‌تی لێدانی شیرین له‌لایه‌ن حوسام حه‌بیب هاوسه‌ری پێشویه‌وه بووه به باسی گه‌رمی میدیا عه‌ره‌بیه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
له‌باره‌ی ڕاستی و هۆكاری لێدانی شیرین له‌لایه‌ن هاوسه‌ری پێشویه‌وه باس له‌وه ده‌كرێت شیرین داوای %50 ی مافی خۆی كردوه له‌و ستۆدیۆی ده‌نگه‌ی له‌گه‌ڵ حوسام هه‌یبووه به‌ڵام حوسام ئه‌مه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه.
شیرین له‌گه‌ڵ كچه 14 ساڵه‌كه‌ی له ستۆدیۆ هاوبه‌شه‌كه‌ی بووه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هاوڕێكانی و هاوسه‌ره‌كه‌ی و له هه‌مان كاتدا حوسام له هه‌مان شوێن ئاماده بووه، پاش دروستبوونی كێشه و ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان شیرین و كچه‌كه‌ی شیرین ئه‌وه‌نده توڕه‌بووه ئازاری كچه‌كه‌یداوه، حوسام ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه نێوه‌ندگیری بكات و ڕێگری بكات له‌وه‌ی شیرین ئازاری كچه‌كه‌ی بدات.
له‌كاتی دروستبوونی ئه‌م كێشه‌یه حه‌بیب په‌یوه‌ندی كردوه به باوكی كچه‌كه‌ی شیرینه‌وه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌نده‌ی دیكه شیرینی توڕه كردوه و به‌و هۆیه‌وه قسه‌ی نه‌شیاوی به حوسام وتوه ئه‌وه‌ش وایكردوه حوسام ئازاری شیرین بدات و لێیبدات و سه‌ری خوێنی لێهاتووه و كه‌یسه‌كه‌یان گه‌یشتۆته پۆلیس.
پاش ئه‌م ڕووداوه دادگا بڕیاری ده‌ستگیركردنی حوسام یداوه و وته‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕویداوه له دادگا پێشكه‌شكردوه، داوای ئه‌وه‌ی كردوه كچه‌كه‌ی شیرین شایه‌تی بدات له كه‌یسه‌كه و گوێ له قسه‌كانی بگیرێت، له‌به‌رامبه‌ردا شیرین ئه‌مه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه و باسی له‌وه كردوه به‌هۆی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حوسام له‌و ستۆدیۆیه‌ی هه‌یانه كێشه له‌نێوانیاندا دروستبووه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه چه‌ند كاتژمێرێك پاش ڕووداوه‌كه شیرین له سكاڵاكه‌ی په‌شیمان بۆته‌وه و پارێزه‌ره‌كه‌ی شیرین داوای لێكردوه كێشه‌كانیان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه قسه‌وباسی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن.
PM:05:58:07/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 20128
جار خوێنراوه‌ته‌وه