ڤیدیۆ: سه‌گێك ئاگری له ماڵی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ردا
وێستگە ستایل-
سه‌گێك بووه هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له چێشتخانه‌ی ماڵێك له شاری"كۆلۆرادۆ سپرینگز" ی ئه‌مه‌ریكی له‌كاتی نوستنی خاوه‌نه‌كه‌ی.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له تۆڕی"ئێكس" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا ده‌ركه‌وتووه سه‌گێك بۆته هۆی گڕگرتنی ته‌باخی چێشتخانه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی، ڤیدیۆكه به كامێرای چاودێری تۆماركراوه كه له ماڵه‌كه‌دا دانراوه، پیاوانی ئاگر كوژێنه‌وه پاش گه‌یشتنیان به شوێنی ڕووداوه‌كه توانیویانه كۆنترۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ن به زوترین كات.
ده‌ركه‌وتووه ئاگره‌كه به‌هۆی دانانی پارچه‌یه‌ك كاغه‌ز له‌سه‌ر ته‌باخی ماڵه‌كه دروستبووه، به‌هۆی سوتانی ماڵه‌كه خێزانه‌كه ناچار بوون بچنه نهۆمی دووه‌می ماڵه‌كه‌یان چونكه پاش ئاگركه‌وتنه‌وه نهۆمی یه‌كه‌م كه‌ڵكی ژیانكردنی نه‌ماوه.
AM:10:19:07/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 2084
جار خوێنراوه‌ته‌وه