ڕێنمایی و ئامۆژگاری بۆ دایکان دەربارەی تەمبەڵی چاو لە منداڵی ساوادا
وێستگە ستایل-
تەمبەڵی چاو، حاڵەتێکە کە توانای بینینی چاوێک کەم دەبێتەوە، چونکە لەگەڵ مێشک بە باشی پێکەوە کار ناکات، لێرەدا دكتۆره كۆسار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو چەند ئامۆژگاریەک دهدات به دایکانی ئەو منداڵە تازەلەدایکبووانە کە تووشی ئەم حاڵەتە بوون:
1-زوو دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن: دڵنیابە لە پشکنینی- بەردەوامی چاوی منداڵەکەت. دۆزینەوەی پێشوەختە بۆ چارەسەری کاریگەر زۆر گرنگە.
2-چاودێری لە ماڵەوە بە داپۆشینی چاو بە داپۆشەرێک: ئەگەر داپۆشینی چاو پێشنیار کرا لەلایەن پزیشکەوە، بۆ ماوەی دیاریکراو لەسەر چاوە بەهیزەکە بهێڵەرەوە.
3-چاوی لاوازتر چالاک بکە: هاندانی ئەو چالاکییانەی کە پەرە بە بەکارهێنانی چاوی لاوازتر دەدەن، وەک وێنەکێشان یان خوێندنەوە، لەکاتێکدا چاوی بەهێزتر داپۆشراوە.
4-ڕاهێنانی قەڵەم
ئەم ڕاهێنانە بەبێ دانانی داپۆشەر لەسەر چاوی بەهێزتر ئەنجام دەدرێت، بەم شێوەیە:
-قەڵەمەکە لەبەردەم دەموچاوی منداڵەکەدا بگرە.
-هێواش هێواش قەڵەمەکە بەرەو لوتی منداڵەکە بهێنە و دەبێت منداڵەکە لە نزیکەوە سەرنجی لەسەر خاڵێکی دیاریکراوی قەڵەمەکە بێت
-ئەم ڕاهێنانە ڕۆژانە 3 جار ئەنجام بدە
5-قەترەی چاو: قەترە بۆ چارەسەری چاوی تەمبەڵی منداڵان وەک بەدیلێک بۆ داپۆشینی چاو قەترەکە ڕۆژانە دەخرێتە ناو چاوی بەهێز، وە کاردەکات بۆ کاڵکردن و تەڵخکردنی بینین لە چاوی بەهێز، ئەمەش مێشک هان دەدات بۆ بەکارهێنانی چاوی تەمبەڵ.
AM:10:51:04/07/2024
ئهم بابهته 804
جار خوێنراوهتهوه