نیشانه‌كانی توشبوون به خه‌مۆكی وه‌رزی هاوینه
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك كه‌س به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه یان نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما توشی خه‌مۆكی ده‌بن، ئه‌مه پێی ده‌وترێت"تێكچوونی مه‌زاجی به‌گوێره‌ی وه‌رزه‌كان" له‌پێشدا ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر ده‌به‌سترایه‌وه به وه‌رزی زستانه‌وه، به‌ڵام ئێستا پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن هاوڵاتیان له وه‌رزی هاوینیشدا توشی خه‌مۆكی وه‌رزی ده‌بن.
به‌هۆی گۆڕانی كه‌ش و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما هه‌ندێك كه‌س هه‌ست به خه‌مباری و گۆِڕانی مه‌زاج و خه‌مۆكی ده‌كه‌ن، به‌ڵام حاڵه‌ته‌كه زیاتر له‌و كه‌سانه‌دایه كه گرفتی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به نوستن و خواردن و ته‌نانه‌ت ته‌ندروستی ده‌رونیشه‌وه هه‌یه.
توشبووان به خه‌مۆكی وه‌رزی هاوینه نیشانه‌كانی خه‌مباری توند و بێهیوایی و ئاره‌زووی ته‌نهاییان تیادا ده‌رده‌كه‌وێت و گرنگی پێدانیان نامێنێت بۆ چالاكی ڕۆژانه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌یانبووه، توانای ته‌ركیزكردنیان كه‌مده‌بێته‌وه و یاده‌وه‌ریان لاواز ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ی خه‌مۆكی كه‌متره به‌راورد به خه‌مۆكی وه‌رزی زستان و پایز.
توێژینه‌وه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه خانمان زیاتر له پیاوان توشی ئه‌م جۆره خه‌مۆكیه ده‌بن، له‌حاڵه‌تی تونی گرفته‌كه‌دا پێویست به وه‌رگرتنی ده‌رمانی چاره‌سه‌ر ده‌كات و هه‌ندێكجار پێویسته تاك چاره‌سه‌ری ڕه‌فتاری وه‌ربگرێت له‌لایه‌ن پزیشك و كه‌سی پسپۆڕه‌وه.
PM:05:17:02/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 724
جار خوێنراوه‌ته‌وه