گه‌وره‌ترین پێشانگای نمایشی بوكی باربی له جیهاندا ده‌كرێته‌وه
وێستگە ستایل-
مۆزه‌خانه‌ی "دیزاین میوزیم" له له‌نده‌ن پێشانگایه‌كی تایبه‌تی كردۆته‌وه كه تیایدا 180 بوكی باڕبی هه‌یه و له‌ناویاندا ئه‌و بوكه‌ڵه‌یه هه‌یه كه ساڵی 2022 بۆ ماوه‌ی 6 مانگ له وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمان ماوه‌ته‌وه.
پاش یه‌م ساڵێك له‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی فیلمی باڕبی له ده‌رهێنانی" گریتا گیرۆیگ" به‌ده‌ستی هێنا، خانمه ئه‌كته‌ر" مارگۆ روبی" ڕۆڵی بوكه‌ڵه‌ی باربی تیادا ده‌بینی له مۆزه‌خانه‌یه‌ك كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای له‌نده‌ن پێشانگایه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌م بوكه‌ڵه‌یه ده‌كرێته‌وه پاش 65 ساڵ له دروستكردن و داهێنانی.
نمایشی بوكه‌ڵه‌ی باربی یه‌كه‌مین به‌رهه‌می ئه‌م بوكه‌ڵه‌یه‌ی تیادایه كه ساڵی 1959 له‌لایه‌ن كۆمپانیای "ماتیل" دروستكراوه، له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی پاش ئه‌و ساڵه و هه‌تا ئێستا دروستكراون، بێجگه له‌وه‌ش ئه‌و باربیانه‌ی تیادایه كه شێوه‌ی لاتینی و ئاسیایی و توشبووی داون و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و چه‌ندین نمونه‌ی دیكه‌ی تیادا ده‌بێت.
بۆیه‌كه‌مجار بوكه‌ڵه‌ی باربی هاوشێوه‌ی سامانتا كریستۆفۆریتی وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌ت كه سه‌رپه‌رشتیاری گه‌شتی ئاسمانی كرد دروستكرا و بۆ ماوه‌ی 6 مانگ له ساڵی 2022 دا له بۆشایی ئاسمان ماوه‌ته‌وه، ئه‌م بوكه‌ڵه‌یه‌ش له نمایشه‌كه‌دا ده‌بێت.
PM:05:05:02/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 548
جار خوێنراوه‌ته‌وه