‌پشکنینی ملی ڕەحم (pap smear) چییە؟

وێستگە ستایل-

پشكنینی ملی ڕه‌حم، جۆرێکی پشکنینه کە پزیشک بەکاری دەهێنێت بۆ ئەوەی بزانێت ئایا خانمەکە توشی شێرپەنجەی ملی ڕەحم بووە یاخود نا، دكتۆره‌ ئیمان پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتری خستۆته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"پشکنینەکە دەتوانێت هەر گۆڕانکاریەک لە خانەکانی ملی ڕەحم دیاری بکات کە لەوانەیە دواتر ببنە شێرپەنجە. "

بۆچی پشکنینی پاپ دەکرێت؟
گرنگە بۆ پشاندانی هەر گۆڕانکارییەک لە خانەکانی ملی ڕەحمدا  پێش ئەوەی ببنە شێرپەنجە.
- ئەگەر خانمەکە شێرپەنجەی ملی ڕەحمی هەبوو، زوو دەستنیشان کردنی باشترین دەرفەت دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی.
-ئەگەر شێرپەنجە نەبوو، زوو دۆزینەوەی گۆڕان لە خانەکاندا یارمەتی دەر دەبێت لە ڕێگری کردن لە توشبوون بە شێرپەنجە. 

چەند جار پێویستە پشکنینی پاپ ئەنجام بدرێت؟
1-پێویستە هەموو 3 ساڵ جارێک ئەم پشکنینە ئەنجام بدرێت لە نێوان تەمەنی 21 بۆ 65 ساڵیدا. 
 بەڵام دەکرێت پشکنینی HPV  لەگەڵ پشکنینی پاپ پێکەوە ئەنجام بدەیت لە تەمەنی 30 ساڵیەوە. ئەگەر ئەمە بکەیت، دەتوانیت هەموو پێنج ساڵ جارێک پشکنین بکەیت لەجیاتی هەر سێ ساڵ جارێک. 

ڤایرۆسی HPV باوترین نەخۆشییە کە لەڕێگای سێکسەوە دەگوازرێتەوە (STI) و پەیوەندی بە شێرپەنجەی ملی ڕەحمەوە هە
یە.

ئامادەکارییەکان بۆ پشکنینی پاپ چیین؟
نابێت لە ماوەی سوڕی مانگانەدا ئەم پشکنینە ئەنجام بدرێت. 

پزیشکەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە ئەنجام بدەیت، 48 کاتژمێر پێش ئەوە پشکنین بکەیت:
-ئەنجام نەدانی سێکس و بەکارنەهێنانی جێڵەکان.
-بەکارنەهێنانی هیچ جۆرە سپرا یان پاودەر لە نزیک دامێن
-بەکارنەهێنانی هیچ بەرهەمێک بۆ ناو زێ وەکو تامپۆن، دەرمان، کرێم و شاف.
-نەشۆردنی ناو زێ بە ئاو، سرکە، سۆدە و هەر شلەیەکی تر.

ئایا پشکنینی پاپ ئازاری هەیە؟
بە گشتی ئازار دروست ناکات، تەنها دەبێتە هۆی کەمێک بێزاری و نامورتاحی. 
پشکنینەکە تەنها چەند خولەکێکی دەوێت. 
- هەندێک خانم دوای ئەوە خوێنیان دەبێت، بەڵام زۆر ناخایەنێت. 
ئەگەر خوێنت هەبوو نابێت پەیوەندی سێکسی ئەنجام بدەیت بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دوای پشکنینەکە.


AM:11:25:02/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌