پێڵاوه‌كانی بریسلی به‌نرخێكی خه‌یاڵی فرۆشرا
وێستگە ستایل-
پێڵاوه‌كانی ئه‌ستێره‌ی ڕۆكی ئه‌مه‌ریكی" ئالڤیس بریسلی" هێشتا هه‌وه‌س و ئاره‌ووی زۆر كه‌سه، له نمایشێكی ئاشكرادا به نرخێكی خه‌یاڵی فرۆشرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی تۆڕی"CNN" ی هه‌واڵی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" پێڵاوه شینه پاشای ڕۆكی ئه‌مه‌ریكی كه له چه‌رمی ئاسك دروستكراوه به نرخی 152 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له مه‌زادێكی ئاشكرادا له به‌ریتانیا فرۆشرا"
ئه‌م پارچه‌یه یه‌كێك بووه له پارچه زۆر ناوازه‌كانی بریسلی، پێشتر به نرخی 69 هه‌زار دۆلار فرۆشراوه به‌ڵام ئه‌مجاره نرخه‌كه‌ی گه‌یتشتۆته 152 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
پێڵاوه‌كانی بریسلی پێوانه‌كه‌ی 44 ه، له‌سه‌ر سته‌یجی گۆرانی و كاتی ئاسایی له ساڵانی 50 كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌پێی كردوه، له‌كاتی وتنی گۆرانی I Want You, I Need You, I Love You" و"Hound Dog" و له پرۆگرانی "The Steve Allen Show" له‌ساڵی 1956، له‌پێی كردوه پێش ئه‌وه‌ی بچێته خزمه‌تی سه‌ربازیه‌وه.
PM:11:07:30/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 472
جار خوێنراوه‌ته‌وه