توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام ژوره‌كه‌یان په‌رش و بڵاوه گرفتی ده‌رونیان هه‌یه
وێستگە ستایل-
شپرزه‌ی له ماڵدا ڕه‌نگه بۆ هه‌ندێك بابه‌تێكی ئاسایی و بۆ هه‌ندێكی دیكه ئه‌سته‌م بێت بتوانن له ژورێكی شپرزه و بڵاودا دابنیشن، پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئاساییه ئه‌گه‌ر كه‌سێك قاپه پیسه‌كانی بۆ چه‌ند كاتژمێرێك دابنێت یان ئه‌گه‌ر دۆخێكی كتوپڕ هاته پێشه‌وه ژوره‌كه‌ی به په‌رش و بڵاوی به‌جێبهێڵێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێكخستنی ژوور و ماڵه‌كانیان گرنگه به‌لایانه‌وه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به بابه‌تێكی قوڵتره‌وه هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كان په‌یوه‌ندی نێوان ژووری شپرزه و خه‌مۆكیان به‌یه‌كه‌وه به‌ستۆته‌وه، باس له‌وه ده‌كه‌ن ژووری په‌رش و بڵاو هۆكاره بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی گرنگیدان به چالاكی، بۆنمونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێشتر ئاره‌زووی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كردبێت ئه‌وه ئه‌گه‌ر له ژوورێكی په‌رش و بڵاودا بژی ئاره‌زووی ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه ته‌نانه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ی گرنگ بووه به‌لایه‌وه پێشتر نامێنێت.
به‌مانایه‌كی دیكه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژووری په‌رش و بڵاودا ده‌ژین زیاتر كاره‌كانیان دواده‌خه‌ن، توانای چالاكی سۆزداری و جه‌سته‌ییان نابێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكه‌ن.
كه‌سانێك هه‌ن له دۆخێكی فه‌وزا و قه‌ره‌باڵغیدا ده‌ژین، ئه‌م دۆخه بۆ هه‌ندێك ئاساییه به‌ڵام جیاوازی هه‌یه له‌نێوان قه‌ره‌باڵغیه‌كی ئاسایی و جۆرێك قه‌ره‌باڵغی كه به‌رگه‌ی نه‌گیرێت.
PM:10:49:30/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1472
جار خوێنراوه‌ته‌وه