به‌وێنه.. به‌شێك له كه‌لوپه‌له‌كانی شاژنه دیانا ده‌فرۆشرێت
وێستگە ستایل-
ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه له مه‌زادێكی ئاشكرادا كۆمه‌ڵێك جلوبه‌رگ و ئیكسسواری شاژنه دیانا له كالیفۆرنیا نمایش ده‌كرێت، پاش 27 ساڵ له كۆچی دوایی ئه‌م خانمه.
له سه‌نته‌ری مه‌زادی "جۆلینز" تایبه‌ت به عه‌زی له بیڤرلی هیلز ئه‌م جلوبه‌رگانه‌ی دیانا نمایشكراوه، نرخه‌كانیان له‌نێوان 200-400 هه‌زار دۆلاردایه.
یه‌كه‌م عه‌زی كه ڕه‌نگی شینی تاریكه، له دیزاینی مورای ئه‌ربید ه شاژنه دیانا ساڵی 1986 له‌كاتی ئاماده‌بوونی بۆ نمایشی شانۆگه‌ری" زه فانتۆم ئۆ زه ئۆپرا" له له‌نده‌ن پۆشیویه‌تی، عه‌زی دووه‌م قوماشه‌كه‌ی دانتێله له دیزاینی "ڤیكتۆر ئه‌دلشتاین" یه و دوو جار له‌به‌ری كردوه.
له‌م مه‌زاده به نزیكه‌ی 50 پارچه جلوبه‌رگ نمایشكراوه بێجگه له‌وه پێڵاو و جانتا و كڵاوی ئه‌م خانمه له نمایشه‌كه‌دا هه‌یه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك نامه ده‌ست نوسی خۆی و چه‌ند ئه‌ندامێكی خێزانی شاهانه.
هێشتا دیانا وه‌ك یه‌كێك له ئایكۆنه‌كانی مۆدێل ته‌ماشا ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ساڵی 1997 ه‌وه كۆچی دوایكردوه له ڕوداوێكی هاتوچۆ له پاریس.
AM:11:56:27/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 2272
جار خوێنراوه‌ته‌وه