ڤیدیۆ: كۆمه‌ڵێك ئافره‌ت له دوبه‌ی به ڕووتی وێنه ده‌گرن
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
دوبه‌ی یه‌كێكه له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی و به به‌رده‌وامی گه‌شتیاران له سه‌رتاسه‌ری جیهان ڕوده‌كه‌نه ئه‌م وڵاته.
	
ڤیدیۆیه‌كی نوێ كه له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه و له دوبه‌ی تۆماركراوه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت 10 ئافره‌ت به بێ جلوبه‌رگ و به ڕووتی له بالكۆنی باڵه‌خانه‌یه‌ك به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ وه‌ستاون و وێنه ده‌گرن و له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه قسه‌ی و باسی جیاواز كرا و هه‌موان داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌ر كه‌سێك به‌م شێوه‌یه ڕه‌فتار بكات و ڕێز له ڕه‌وشت و نه‌ریتی ئه‌و وڵاته نه‌گرێت ده‌ستگیر بكرێت.
	
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه پۆلیسی دوبه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌ستگیر كرد كه به‌م شێوه‌یه ده‌ركه‌وتوون به تۆمه‌تی شكاندنی ڕێزی گشتی و پۆلیسی ئه‌و وڵاته هۆشداری داوه‌ته دانیشتوان و میوانه‌كانی دوبه‌ی كه ڕێز له یاساكانی ئه‌و وڵاته بگرن و هه‌ر كه‌سێك دژی ڕه‌وشت بجوڵێته‌وه ئه‌وه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 6 مانگ زیندانی ده‌كرێت یان به بڕی زیاتر له 10 هه‌زار دۆلار غه‌رامه ده‌كرێن.
 
        
        PM:06:06:07/04/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									16584
 جار خوێنراوهتهوه