هه‌ڵوه‌رینی قژ و هۆرمۆنه‌كانی له‌ش په‌یوه‌ندیان هه‌یه به یه‌كه‌وه؟
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
به‌شێك له خانمان هه‌ڵوه‌رینی قژیان شۆكێكی بێزاركه‌ره بۆیان به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌ندێك له‌م حاڵه‌تانه كاتییه و هۆكاره‌كه‌ی تێكچوونی ڕێژه‌ی هۆرمۆنه‌كانی ناو له‌شه و ده‌كرێت ئاسایی ببێته‌وه.
	
هۆرمۆنی ئیسترۆجین و دووگیانی:
	
نزیكه‌ی %40-50 ی خانمان له ماوه‌ی دووگیانی‌دا به‌هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین له له‌شیاندا دوچاری هه‌ڵوه‌رینی تاڵه موه‌كانی سه‌ریان ده‌بن، و زیاتر ئه‌م حاڵه‌ته له پێنج مانگی سه‌ره‌تایی دووگیانی‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و له به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك له خانمان له سه‌ره‌تای ماوه‌ی دووگیانی‌دا موه‌كانی سه‌ریان زیاتر ده‌بێت و به‌هێز ده‌بێت .
	
هه‌ڵوه‌رینی قژ له خانماندا هه‌تا دوای منداڵبون به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی و سروشتی خۆی .
	
له‌بارچوونی منداڵ و دیاریكردنی ڕه‌گه‌زی كۆرپه دوو حاڵه‌تی دیكه‌ن كه به‌هۆیه‌وه خانمان توشی هه‌ڵوه‌رینی قژیان ده‌بن.
	
	
هۆرمۆنی ئه‌ندرۆجین و ته‌مه‌نی پیری:
	
دوای وه‌ستانی سوڕی مانگانه هه‌ریه‌ك له هۆرمۆنه‌كانی ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆن ئاستیان له له‌شدا كه‌مده‌بێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه سێ به‌شی خانمان له دوای وه‌ستانی سوڕی مانگانه په‌ڵه‌ی كه‌چه‌ڵی له‌سه‌ریاندا دروست ده‌بێت.
	
هۆرمۆنه‌كانی په‌ریزاد:
كه‌م و زیاد بوونی ده‌ردانی هۆرمۆنی ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد كار ده‌كاته سه‌ر هه‌ڵوه‌رینی قژ و ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر خانمان و پیاواندا جێ به‌جێ ده‌بێت،به‌ڵام كاتییه و چه‌ند مانگێك دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر نه‌خۆش دوباره قژی گه‌شه ده‌كاته‌وه.
	
 
        
        PM:12:37:14/01/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									3984
 جار خوێنراوهتهوه