‌ئەرجەنتین و بەڕازیل یاریەک پێکەوە دەکەن

وێستگە سپۆرت-


لە هاوینی داهاتوودا شاری میلبۆرنی ئوستوڕاڵیا یارییەکی دۆستانەی گرنگ لە خۆدەگرێت، ئەویش ڕووبەڕوبونەوەی هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەڕازیلە.

یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین ڕایگەیاند، بە فەرمی لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل ڕێککەوتن کە یارییەکی دۆستانە پێکەوە ئەنجامبدەن.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین، یارییەکە لە ڕۆژی ٩ی مانگی شەشی داهاتوودا لە شار میلبۆرن لە ئوستوڕاڵیا دەکرێت.

بڕیارە لەو یارییەدا هەردوو ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، نەیمار دا سیلڤاو و لیۆنێل مێسی بەشداری بکەن کە لەو یارییەدا ڕکابەر یەکترن.

هەرچەندە  مێسی سزادراوە بۆ ٤ یاری ، بەڵام دەتوانێت لە یارییە دۆستانەکاندا یاری بکات ، ئە وڕاگرتنە تەنیا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدایە.


AM:09:55:21/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 6663 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌