‌مۆرینۆ دەیەوێت ڕووبەڕوی ڕیاڵ مەدرید بێتەوە

وێستگە سپۆرت-


ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئینگلتەرا بڵاویانکردەو،ە جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد دەیەوێت ڕووبەروی یانەی ڕیاڵ مەدرید بێتەوە کە لە ڕابردوودا ڕاهینەرایەتی کردووە.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانیا بڵاویکردەوە، مۆرینۆ داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە کە لە قۆناغی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێدا ، یارییەکی دۆستانە لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بکەن و یارییەکەش لە ئەمریکا بێت.

ئامانجی مۆرینۆ لەو یارییەدا بۆ ئەوەیە ، تاکوو پێکهاتەیەکی بەهێز ئامادە بکات بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ڕیاڵ مەدرید و بە ڕکابەری کردن لە وەرزی نوێدا لەسەر نازناوەکانی ئەوروپاو خولی ئینگلتەرا ڕابگەیەنێت.

ئەوەش بۆ یەکەم جار نیە کە مۆرینۆ داوای ڕووبەڕوبونەوەی ڕیاڵ مەدرید دەکات بە دۆستانەیی ، پێشتریش لە هاوینی ساڵی ٢٠١٣ دا، مۆرینۆ کە ڕاهێنەری چێڵسی بوو یاریەکی دۆستانەی بەرامبەر بە ڕیاڵ مەدرید کرد ، کە یارییەکە بە سەرکەوتنی ڕیاڵ مەدرید بە دوو گۆڵ کۆتاییهات.



AM:01:38:21/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 4634 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌