‌ئەرجەنتین ئامادەکارییەکانی دەستپێدەکات و مێسیش ئامادەیە

وێستگە سپۆرت-

 


هەڵبژالردەی ئەرجەنتین دەستی بە ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکانی داهاتووی دەکاتەوە ، کە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا یاری دەکەن.

ئەمرۆ سێشەممە مێسی و ماسکیرانۆ و دی ماریا گەڕاونەتەوە بۆ بۆینس ئایرێسی ئەرجەنتین و لەگەڵ هەڵبژاردەکەیان بەشداری ڕاهێنانەکان دەکەنەوە.

دوێنێش لە ڕاهینانەکاندا، هەریەک لە سێرجیۆ ئەگوێرۆ و مارکۆس ڕۆخۆ و نیکۆڵاس ئۆتامێندی و ڕامیرۆ بەشداریان کردووە.
بەڵام لەلایەکی دیکەوە پابلۆ زابالیتا بەهۆی پێکانەوە بەشداری نەکردووە.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی بەڕازیلەو ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگە بەرامبەر بە بۆلیڤیا یاریی هەیە.


 


AM:01:10:21/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 3362 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌