‌چارەنوسی ڕاهێنەری ڕۆمایان یەکلاکردەوە

وێستگە سپۆرت-


سەرۆکی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی دووپاتیکردەوە کە لۆچیانۆ سپالێتی ڕاهێنەریان دەمێنێتەوەو بەردەوام دەبێت بۆو ەرزی داهاتووش.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیاسیتی ئیتاڵیا، جەیمس بالۆتا سەرۆکی یانەی ڕۆما ڕایگەیاند، ئیدارەی یانەکەیان دەیەوێت سپالێتی لە پۆستەکەی بۆ وەرزی داهاتووش بەردەوام بێت و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا دەستبەرداری نابن.

بالۆتا ڕایگەیاند، لە دوا ڕاهێناندا ئامادە بووەو ئاستی هونەری و جەستەیی یاریزانەکانی بینیوەو لە هەموو ڕوویەکەوە باشبوون، هەرچەندە لە خولی ئەوروپی لەسەر دەستی لیۆن کرانە دەرەوە و نەگەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

بالۆتا سەبارەت بە یارییەکەیان بەرامبەر بە ساسۆلۆ ڕایگەیاند لە تایمی یەکەمدا یارییەکی خاو بوو، بەڵام لە تایمی دووەمدا باشتر دەرکەوتین.

لەسەر چارەنوسی ڕاهێنەرەکەیان ، جەیمس بالۆتا سەرۆکی یانەی ڕۆما ڕایگەیاند، متمانەیان بە سپالێتی ڕاهینەر هەیەو دەیانەوێت بەردەوام بێت، چونکە ئەنجامەکان ئەوەیان سەلماندووە.


AM:10:22:20/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 1527 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌