‌ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت گریبەستی ئەم یاریزانەی نوێبکاتەوە

وێستگە سپۆرت-



یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت گریبەستی دانی کارڤاخالی یاریزانی یانەکەی نویبکاتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئسپانیا بڵاویکردەوە، هەرچەندە گریبەستی کارڤاخال لە ساڵی ٢٠٢٠ دا کۆتاییدێت ، بەڵام یانەکەی دەیەوێت گرێبەستەکەیی بۆ ماوەیەکی زیاتر بۆ درێژبکاتەوە.

لە ئێستادا دانی کارڤاخال و یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گفتوگۆدان  بۆ ئەوەی کە پەیوەندی نێوانیان نویبکەنەوەو لە دوای ڕیکەوتنیش واژوو لەسەر گرێبەستە نوییەکەی دەکات.

ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت پارێزگاری زیاتر لەو یاریزانانەی بکات کە پێویستی پێیەتی بۆ داهاتوو ، هەر وەکوو لە ڕابردوودا گریبەستی چەند یاریزانیکی گرنگی نوێکردەوە کە دیارترینیان ڕۆناڵدۆ بوو.

هەروەها ریاڵ مەدرید گرێبەستی چەند یاریزانیکی تری نویکردەوە، وەکوو تۆنی کروس و  لۆکا مۆدریچ و لۆکاس ڤاسکوێز و گاریس بەیڵ.


PM:01:44:11/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 706 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌