‌بایرن میونشن ڕاستییەکانی دانوستانی ڕیاڵ مەدرید بۆگواستنەوەى دەیڤز ڕوون دەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

بەرپرسانى بایرن میونخ رەتیدەکەنەوە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە ئەلفۆنسۆ دەیڤز قسەیان کردبێت 

دەیڤز گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن هەیە کە لە 30ی حوزەیرانی 2025 کۆتایی دێت، بەڵام هەواڵێک هەیە کە ئەو یاریزانە ڕەتیکردووەتەوە ئەم گرێبەستە درێژبکاتەوە بەهۆی گرنگیدانەکانی یانەی ڕیال مەدرید.

یان کریستیان دریسن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بایرن میونشن باسی لە واقیعی دانوستانەکانی یانەی ڕیال مەدرید کرد لەسەر دەیڤز لەو ماوەیەی کە بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن بۆ بەشداریکردن لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە ئەڵمانیا بوون.

درێسن لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی ڕایگەیاندووە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە کۆبوونەوەکەماندا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید باسی ئەلفۆنسۆ دەیڤزمان نەکرد.

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەشکرد، هەرگیز باسی هیچ یاریزانێک بە تاک لەو یارییانەدا ناکەین، چونکە پرۆتۆکۆلێکی تایبەتیان هەیە و هیچ شتێک لەوە نەگۆڕاوە.


AM:10:39:02/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌