‌تێرزیچ: دەمانەوێت لە یاریگاى پاریس سەرکەوتن تۆمار بکەین

وێستگە سپۆرت-

ئیدین تێرزیچ ڕاهێنەری یانەی بروسیا دۆرتمۆند ڕایدەگەیەنێت لە یاریگاى پاریسیش هەوڵى بردەوە دەدەین.

تێرزیچ لە لێدوانەکانی گۆڤاری کیکەری ئەڵمانیدا وتی، "دەمانەوێت لە یاریی هەفتەی داهاتووشدا سەرکەوتن بەدەستبهێنین، لە پاریسیش دەبێت جارێکی دیکە ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەین”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەگەر ئەو کارە بکەین کە ئەمڕۆ کردمان، لە پاریس شتەکان بە باشی بەڕێوە دەچن.

ڕاهێنەری دۆرتمۆند لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تەنها پێویستمان بە یەکسانبوونە لە قۆناغی گەڕانەوەدا، یارییەکەش ئاستەنگێکی قورس دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: باشە کە سەرکەوتین، بەڵام هێشتا کارمان ماوە بیکەین.


وتیشى:  زۆرێک لە یاریزانان ئەمڕۆ شایەنی ستایشن بەهۆی ئەو ماندووبوونەی کە کردوویانە.


AM:10:03:02/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌