‌لیڤەرپوڵ نرخى محەمەد سەڵاحى دیارى کرد

وێستگە سپۆرت-

یانەى لیڤەرپوڵى ئینگلیزى نرخى محەمەد سەڵاحى ئەسـێرەی یانەکەى دیارى دەکات و بە ئەگەرێکى زۆر لە کۆتایی وەرزى یاریزانە میسڕییە لیڤەرپوڵ جێدەهێڵێت. 

فابریزیۆ رۆمانۆ ڕۆژنامەنوسى باوەڕپێکراو ئاشکراى کردووە لیڤەرپوول نرخی سەڵاحی بە 150 ملیۆن پاوەند دیاریکرد و چارەنووسی یاریزانەکەش لە کۆتایی وەرز یەکلایی دەبێتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە ، لەدوای رووداوەکانی نیوان کلۆپ و سەڵاح بە تەواوی ناکۆکی لە نێوان راهێنەرەکە و یاریزانەکە بەدی دەکرێت، دەکرێت ئاسایی بێت بەهۆی ئەنجامەکانی لیڤەر بەڵام رەنگە یاریزانەکەش لە کۆتایی وەرز رێدز جێبهێڵێت.

دوپاتیشیکردەوە، سەڵاح ئۆفەرێکی زۆری لە یانە سعودییەکان پێگەیشتووە، ئەم وەرزەش رەفتاری پیشەگەرانەی پاراست بە مانەوە لە لیڤەرپوول، بەڵام لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بارودۆخەکە جیاواز دەبێت، بەو پێیەی رێدز پلانی نوێی هەیە و یاریزانەکەش داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە لە نێوان رۆشتن بۆ خولی سعودییە یاخود مانەوە.

لە لایەکی دیکەوە تۆڕی فوتباڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، رێدز ئامادەیە چاو لەو ئۆفەرانە بکات کە بۆ یاریزانە میسرییەکە هاتووە، نرخی یاریزانەکەشی لە نێوان 100 بۆ 150 ملیۆن پاوەند دیاری کردووە.


AM:10:48:29/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌