لێدوانى چاڤى پێش یارییهكهى ڤالێنسیا
وێستگە سپۆرت-
چاڤی دووپاتیدهكاتهوه دەیانەوێت پارێزگاری لە پلەی دووەم بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی گفتوگۆی بازاڕی گواستنەوە دەکەن.
پێش یارییهكهیان بهرانبهر ڤالێنسیا چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بەرشەلۆنە لە کۆنفرانسێکدا رایگەیاند، پلەی دووەمیان دەوێت و ئامانجیان ئەوەیە پارێزگاری لەو پلەیە بکەن تا بتوانن بەشداری بکەن لە جامی سوپەری ئیسپانیا.
چاڤی رایگەیاند، ڤالانسیا یانەیەکی بەهێزە و لەگەڵ بوونی باراخای راهێنەر کوالێتی زیاتر بەرزبووەتەوە، کاری نایابیان ئەنجامداوە و ئەرکیان قورسدەکەن لە یاریەکەدا.
لەسەر ئەنجامدانی گرێبەست لە هاوینی ئەمساڵدا، چاڤی دوپاتیکردەوە لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆک و دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی گفتوگۆی کردووە و شێوازی یەک بە یەک بەکاردەهێنن لە گواستنەوەی یاریزاناندا.
ئاماژەی بەوەشدا، یاریزانەکان بە پابەندیەکی زۆرەوە کارەکانیان ئەنجامدەدەن و بە پەرۆشیەوە بەشداری دەکەن لە راهێنانەکاندا، هیوادارە لە وەرزی داهاتوودا بتوانن ئەنجامی باشتر بەدەستبهینن.
AM:10:03:29/04/2024
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه