ڤیدیۆ.. مانچستەر یونایتد لە شیفڵد یونایتدى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى مانچستەر یونایتد 4-2 شکستى بە یانەى شیفڵدیونایتد هێنا.
لە یارییەکى دواخراوى هەفتەى 29ى خولى ئینگلیزى یانەى مان یونایتد لە یاریگاى ئۆڵترافۆرد میواندارى شیفڵدیونایتدى کرد ، یارییەکە 4-2 لە سودى مان یونایتد کۆتایهات.
چوار گۆڵەکەى مان یونایتد هارى ماگوایەر وبرۆنۆ فێرناندز دوو گۆڵ و هۆیلەند تۆماریان کرد. دوو گۆڵەکەى شیفڵدیونایتدیش بۆجل و بریتۆن تۆماریان کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى مان یونایتد بووە 53 خاڵ و لە پلەى شەشەمدایە.
AM:12:13:25/04/2024
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه