‌بایرن میونخ لە بارەی ڕاهێنەرایەتی زیدانەوە هاتە دەنگ

وێستگە سپۆرت-

ماکس ئەپریل، بەڕێوەبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەبارەی دەنگۆی گرێبەستی لەگەڵ زێدانی فەرەنسی، ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید، لێدوانێکی دا.

هەندێک لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ڕاهێنەرە تەمەن ٥١ ساڵەکە لە لێواری وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەری یانە باڤارییەکەدایە.

ئەپریل لە لێدوانێکدا کە فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسێکی پسپۆڕە لە هەواڵی بازاڕی گواستنەوەکان، لە ڕێگەی ئەکاونتەکانی سۆشیال میدیای خۆیەوە، ڕایگەیاندووە: دەتوانم بڵێم کە گەڕانی یانەکە بۆ بەڕێوەبەرێکی تەکنیکی نوێ گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕاهێنەرە نوێیەکەی بایرن میونشن دەبێت بە ئینگلیزی قسە بکات نەک مەرج نییە بە زمانی ئەڵمانی.

وتیشی: ئایا زیدان بە ئینگلیزی قسە دەکات؟ نازانم".

یانە باڤارییەکە بەدوای بەڕێوەبەرێکی تەکنیکی نوێدا دەگەڕێت بۆ جێگرتنەوەی تۆماس توخێل، ڕاهێنەری ئێستای تیپەکە، دوای ئەوەی یانەکە ڕایگەیاند کە ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكە دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ئێستا جێدەهێڵێت.


PM:08:18:20/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌