‌لیڤاندۆڤسكی تەحەدای ڕیاڵ مەدرید دەكات

وێستگە سپۆرت-

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە باوەڕی بە توانای تیپەکەی هەیە کە لە یاریی کلاسیکۆی خولی ئیسپانیا بەرامبەر ڕیال مەدرید سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

لیڤاندۆڤسکی لە لێدوانەکانیدا وتی: "ئێل کلاسیکۆ هەمیشە یارییەکی تایبەتە، نەک تەنها بۆ ئێمە بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤەکانی جیهان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ هەموو ئەوانەی چاوەڕێی ئەم یارییە دەکەن، هیوادارم تۆپی پێی زۆر هێرشبەرانە پیشانی هاندەرانی جیهان بدەین، ئامادەین بۆ بردنەوەی یارییەکە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە لایەکەوە ڕێز لە بڕیارەکەی چاڤی دەگرین (کە لە کۆتایی وەرزدا ڕۆیشتن) و ئێستا تەنها سەرنجمان لەسەر ئەم وەرزەیە چونکە دەزانین زۆر گرنگە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەندێک لەو کێشە و تەحەددایانەی کە هەمانبوو چارەسەرمان کردووە و شێوازەکەی ئێستا زۆر باشە و هێشتا شەڕ دەکەین، هەوڵدەدەین لە هەموو یارییەکدا سەرکەوتن بەدەستبهێنین و تا کۆتایی وەرز ئەو کارە بکەین.

جەختیشی لەوە کردەوە: لە ڕووی جەستەییەوە هەستێکی زۆر باشم هەیە، واتە دەتوانم لە ئاستێکی بەرزدا یاری بکەم، دڵنیام بۆ ماوەی دوو ساڵ بەراورد لەگەڵ یاریزانەکانی دیکە دەکەم.


PM:08:10:20/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌