دیاز هۆكارى شكستهكهیان بهرانبهر ڕیاڵ مهدرید ئاشكرا دهكات
وێستگە سپۆرت-
ڕوبێن دیاز یاریزانی پورتوگالی و بەرگریکاری مانچستەر سیتی هۆکاری دۆڕانی یانهكهى بهرانبهر ڕیاڵ مهدرید ئاشكرا دهكات
دیاز لە لێدوانەکانیدا دوای یارییەکە، کە بی بی سی بەریتانی بڵاویکردەوە، وتی: "نازانم چی بڵێم، ئێمە تەواوی یارییەکەمان کۆنترۆڵکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەمیشە لە کۆتاییدا هەموو شتێک دەکەیت بۆ ئەوەی هەوڵبدەیت دووربکەویتەوە لە لێدانی سزا، بەڵام ڕیال مەدرید ئەوەى دەویست”.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە ئامادە بووین، شەڕمان کرد و چانسی خۆمان بۆ دەستکەوت، بەڵام ئەوە ڕۆژی ئێمە نەبوو.
لە درێژەدا وتی: هەندێک جار تۆپەکە دەچێتە ژوورەوە، هەندێک جاریش ناچێتە ژوورەوە ئێستا دەبێت بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی ئەوە بکەین کە دێت.
لە کۆتاییدا وتی: ئێمە کاتێکی زۆرمان نابێت بۆ پشوودان، ئێستا کاتی بەهێزبوونە، بە تایبەت لە ڕووی دەروونییەوە.
AM:10:38:18/04/2024
ئهم بابهته 340
جار خوێنراوهتهوه