لێدوانى گواردیۆلا پاش شكستهكهیان بهرانبهر ریاڵ مهدرید
وێستگە سپۆرت-
پیپ گواردیۆلاى ڕاهێنهرى یانهى مانچستهر سیتى پێی وایه باشترین ئاستیان پێشكهش كردووه و پرۆزبایش له ڕیاڵ مهدری دهكات
پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مانچستەر سیتی له دواى یاریهكه وتى : لە هیچ شتێک پەشیمان نین، بەدرێژایی یارییەکە یارییەکی نایابمان کرد، بەڵام بەداخەوە سەرکەوتنمان بەدەست نەهێنا”.
پیپ گواردیۆلا وتیشى: پیرۆزبایی لە ڕیاڵ مەدرید دەکەم کە سەرکەوتن.ئێستا ڕیاڵ مەدرید دەچێتە قۆناغی پێش کۆتایی، بەڵام ئێمە ناچین.”
گواردیۆلا له درێژهى قسهكانیدا وتیشى: هەندێک جار بە لێدانی سزا دەبەیتەوە و هەندێک جار ناتوانین هەلەکان بە باشی تەواو بکەین گڤاردیۆڵ و واڵکەر لە ئاستێکی زۆر بەرزدا یارییان کرد.
له كۆتایشدا گواردیۆلا وتى : کرۆیف وتی دۆڕان بەم شێوەیە بە ئازارە کاتێک بەختت نییە من ئەمشەو هەستێکی خراپم هەیە چونکە دەتوانم چی لە یاریزانەکان بخوازم؟ تیپێکی گەورەی وەک ڕیال مەدرید لەوە زیاتر چی بکەین.
AM:10:00:18/04/2024
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه