‌كانسیلۆ داهاتووى خۆى له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

جواو كانسیلۆى پورتوگالى و به‌رگریكارى به‌رشه‌لۆنه‌ داهاتووى خۆى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ 

کانسێلۆ هاوینی ڕابردوو بەشێوەی خواستن لە یانەی مانچستەر سیتیەوە بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد.

کانچێلۆ لە یارییەکەی یەکشەممەی ڕابردوو بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهۆی کێشەی جەستەییەوە بەشداری نەکرد، کە بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی وردەکاری گفتوگۆکەی کانسیلۆی بڵاوکردەوە، کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لەگەڵ کەناڵی "RTP" بەبۆنەی بانگهێشتکردنی بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال لە پشووە نێودەوڵەتییەکانی ئێستادا ئەنجامیدا.

کانسێلۆ وتی: گەڕانەوە بۆ بەنفیکا؟ بەدووری نازانم، بەڕاستی دەمەوێت یاری بۆ بەنفیکا بکەم، بەڕاستی دەمەوێت، بەڵام دەمەوێت دوو سێ ساڵی دیکە لێرە بەرشەلۆنە بەسەر بەرم.

ئاماژەی بەوەشکرد، دڵخۆشم کە لە بەرشەلۆنەم، ئەمە ئەو یانەیەیە کە هەمیشە حەزم دەکرد تێیدا بم، ئەو یانەیەیە کە هەمیشە لە دوای بەنفیکا خۆشم دەویست


AM:10:37:19/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌