ڕۆناڵدۆ له پێكهاتهى پورتوگال دووخرایهوه
وێستگە سپۆرت-
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له یارى دۆستانهى ههڵبژاردهكهى بهرانبهر سوید دوورخرایهوه
رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال پلانەکانی بۆ دوو یاریە دۆستانەکەیان بەرامبەر هەردوو هەڵبژاردەی سوید و سلۆڤینیا لەم مانگەدا ئاشکرا کرد.
راهێنەرە ئیسپانیەکە لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی هەشت یاریزانی هەڵبژاردەکەیان لە یەکەم یاری دۆستانەیان بەرامبەر سوید.
تۆڕی ئی ئێس پی ئێن ئاشكرایکرد، کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرە و کاپتنی پورتوگال یەکێکە لەو یاریزانانەی بۆ ئەو یاریە دووخراوەتەوە بە بڕیاری راهێنەر.
ئاماژەی بەوەشداوە، حەوت یاریزانەکەی تریش بریتین لە جواو فلیکس و ئۆتاڤیۆ و جواو کانسێلۆ و دیۆگۆ دالۆت و دانێلۆ پێرێرا و رۆبن نیڤێس و ڤیتینیا.
AM:10:29:19/03/2024
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه