‌تا كلاسیكۆ چاڤى ناگه‌ڕێته‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

بەرشەلۆنە مەترسی لەدەستدانی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەرەکەی لەسەرە تا یارییەکەی ئیلکلاسیکۆ لە لالیگا کە بڕیارە ٢١ی نیسانی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

چاڤى شه‌وى ڕابردوو به‌رانبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ خوله‌كى 42 له‌ لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه‌ ده‌ركرا به‌ كارتى سور 

چاڤی لەکاتی هاوارکردندا وتی: چیت وت چیت وت؟، قسەکانی ئاراستەی ناوبژیوانى چوارەم کرد، پێش ئەوەی بچێتە ژووری جلگۆڕین.

ئەمە دووەم جارە چاڤی دەربكرێت لەگەڵ بەرشەلۆنە، دوای ئەوەی بەهەمان شێوە کارتی سووری بەرامبەر خیتافی وەرگرت، ئەمەش مەترسی ئەوەی لەسەره‌ کە لە دوو یاریدا بەشداری نەکات، ئەوانیش لاس پاڵماس و کادیز، بەمەش ناگەڕێتەوە جگە لە ئیلکلاسیکۆ.

ناوبژیوان لە ڕاپۆرتێکیدا لەسەر چاڤی ئەمانەی خوارەوەی نووسیوە و دەڵێت: لە خولەکی ٤٢دا چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر بە کارتی سوور دەرکرا، بەهۆی ئەوەی لێدوانی تەکنیکی بە دەنگی بەرز لەسەر یەکێک لە بڕیارەکانم دابوو، ئاماژەی به‌ بێڕێزی کردبوو 


AM:11:09:18/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری