‌كاردانه‌وه‌ى سیمۆنى پاش شكسته‌ قورسه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌

وێستگە سپۆرت-

دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید دووپاتیکردەوە کە بە دوای بیانوودا ناگەڕێت بۆ شکستەکەی بەرامبەر بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیا، بەتایبەتی کە تیپەکەی لە یارییەکی بەهێزەوە هاتبوو

سیمیۆنی لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: لە واى گۆڵى یه‌كه‌مى به‌رشه‌لۆنه‌ ئێمه‌ باشتر بووین 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەرفەتێکمان بۆ ڕەخسا گۆڵی یەکەم  تۆماربکەین، دواتر مۆراتا هه‌لى له‌ ده‌ستدا ، دەمانتوانی ئەنجامەکە ڕێکبخەین، گرنگ بوو.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: گۆڵی دووەمی بارسێلۆنا ڕاستەوخۆ ئێمەی لە یارییەکە دەرهێنا، ئێمە لە هەوڵێکی گەورەوە هاتین (بەرامبەر ئینتەرمیلان لە چامپیۆنزلیگ)، ناتوانم گلەیی لە یاریزانەکان بکەم، ئەوان هەموو هەوڵێکیان دا، لەوە زیاتر هیچی تر نەبوو ."

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵماندا وزە بدۆزینەوە، بەڵام پێشکەوتنی بەرشەلۆنە بە ئەنجامی 0-2 له‌و  وزەیەی بێبەشکردین  ئەمە تۆپی پێیە، ئەوان بەهێز بوون، ئێمەش پیرۆزبایی لێدەکەین.


AM:11:00:18/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌