60 ملیۆن پاوهند له ئارسیناڵهوه بۆ ئهستێرهیهكى ڕیاڵ مهدرید
وێستگە سپۆرت-
ئارسناڵ بیرۆکەی گواستنەوەی برایم دیاز، یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید، دوای درەوشاوەیی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی مێرێنگێ، لەبەرچاو دەگرێت.
بەپێی ڕاپۆرتێکی فوتبۆڵ ئیسپانیا، ئارسناڵ بەنیازە لە هاوینی ئەمساڵدا هەنگاوێکی جددی ئەنجام بدات بەمەبەستی بەدەستهێنانی واژۆی برایم دیاز.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئارسناڵ پلانی هەیە پێش وەرزی ٢٠٢٤/٢٠٢٥ جارێکی دیکە ڕیزەکانی بەهێزتر بکاتەوە، بەتایبەتی کە تیپهكهى میکێل ئارتێتا بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەشداری لە وەشانی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگیشدا دەکات.
ڕاپۆرتە ئیسپانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئارتێتای ڕاهێنەری یانەی گەنەرز مەیلی ئەوەی هەیە خزمەتگوزارییەکانی ئەو ئەستێرە مەغریبییە بەکاربهێنێت.
ئارسناڵ هەوڵ دەدات ڕیال مەدرید بە بیرۆکەی فرۆشتنی دیاز ڕازی بکات بە ئۆفەرێکی دارایی 60 ملیۆن پاوهند.
دیاز لە 53 یاریدا بۆ تیپی یەکەمی ڕیال مەدرید یاری کردووە و 10 گۆڵی تۆمارکردووە و 7 ئەسیستیشی کردووە.
AM:10:52:17/03/2024
ئهم بابهته 432
جار خوێنراوهتهوه