ڤیدیۆ.. مانچسته‌رسیتى له واتفۆردى برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى 5-1 له یانه‌ى واتفۆردى برده‌وه و به باشى خۆى بۆ یارییه‌كه‌ى ڕیال مه‌درید ئاماده‌كرد.
له یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 34ى خولى ئینگلیزى یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى له یاریگاى ئیتیجاد میواندارى یانه‌ى واتفۆردى كرد . یارییه‌كه 5-1 له سودى مانچسته‌ر سیتی كۆتییهات.
گابرێل خیسۆس سوپه‌ر هاتریك واته چوار گۆڵى تۆمار كرد و گۆڵه‌كه‌ى تریش لاپۆرت له خوله‌كه‌كانى 4 و23 و 34 و49 و 53 تۆماریان كرد وتاكه گۆڵه‌كه‌ى واتفۆردیش حه‌سه‌ن كامارا له خوله‌كى 28 تۆمارى كرد.
به‌و ئه‌نجامه خاڵه‌كانى سیتى بووه 80 خاڵ و له پله‌ى یه‌كه‌مدایه و واتفۆدریش به 22 خاڵ له ناوچه دابه‌زیندایه.
PM:07:16:23/04/2022
ئه‌م بابه‌ته 2352
جار خوێنراوه‌ته‌وه