كاتى یاریه دواخراوهكهى نێوان بهڕازیل و ئهرجهنتین ئاشكرا بوو
وێستگە سپۆرت-
یاریە دواخراوەکەی بەرازیل و ئەرجەنتین لە 22ی مانگی نۆی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
لە شەشی مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال دوای چەند خولەکێک لە یاریکردن ڕاگیرا بەهۆکاری ئەوەی چوار یاریزانی ئەرجەنتین پشكنینی کۆرۆنایان نهكردبوو بەشداریان لەو یاریەدا کرد.
فیفا لە بهیاننامهیهكى فهرمیدا بڵاویکردەوە، یاریە دواخراوەکەی نێوان ئەو دوو هەڵبژاردەیە لە 22ی مانگی نۆی ئەمساڵ لە بەرازیل ئەنجامدەدرێت.
یەکێتیەکە داوا لە یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل دەکات یاریگایەکی جیاواز لە یاریگاکەی ساڵی ڕابردوو دەستنیشان بکات بۆ ئەنجامدانی ئەو یاریە.
AM:10:24:23/04/2022
ئهم بابهته 716
جار خوێنراوهتهوه