دیبالا یانه‌ى داهاتووى دیارى كردووه
وێستگە سپۆرت-
پاولۆ دیبالاى یانه‌ى داهاتووى دیارى كردووه و چاوه‌ڕێی یانه‌ى ئینته‌رمیلانه بۆ ئه‌وه‌ى هاوینى داهاتوو به گرێبه‌ستێكى ئازاد ڕوو له‌و یانه‌یه بكات.
گرێبه‌ستى دیبالا له‌ه‌گڵ یۆڤانتۆس له هاوینى داهاتوو كۆتایی دێت.
ئه‌لفرێدۆ بیدۆلاى ڕۆژنامه‌نوسى ئیتاڵى له هه‌واڵێكیدا ئاشكراى كردووه پاتولۆ دیبالا ئاره‌زوو ده‌كات بچێته یانه‌ى ئینته‌رمیلان و چاوه‌ڕێی ئه‌و یانه‌یه ده‌كات تا گرێبه‌ستێكى پێشكه‌ش بكات.
جگه له ئینته‌رمیلان یانه‌كانى لیڤه‌رپوڵ و تۆتنهام و پاریس سانجێرمان گرنگى به گواستنه‌وه‌ى ده‌ده‌ن.
AM:09:50:23/04/2022
ئه‌م بابه‌ته 1732
جار خوێنراوه‌ته‌وه