پۆگبا به درێسى مانچسته‌ر یونایتده‌وه نابینینه‌وه
وێستگە سپۆرت-
به ئه‌گه‌رێكى زۆر جارێكى دیكه پۆڵ پۆگباى فه‌ڕه‌نسى به درێسی یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتده‌وه نابینینه‌وه.
پۆگبا له ئێستادا پێكانى هه‌یه و چوار بۆ پێنج هه‌فته‌ى تر له پێكانه‌كه‌ى چاك ده‌بێته‌وه.
زۆرێك له سه‌رچاوه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پۆگبا ئیدى درێسى مانچسته‌ر یونایتد له‌به‌ر ناكاته‌وه و به ئه‌گه‌رێكى زۆر له‌م هاوینه‌دا یانه‌كه‌ى جێده‌هێڵێت.
له دوا لێدوانێشیداڕانجنیكى ڕاهێنه‌رى مان یونایتد ئاشكراى كرد بوو كه ڕه‌نگه جاریچكى دیكه پۆگبا به درێسى یانه‌كه‌ى شارى مانچسته‌ره‌وه نه‌بینینه‌وه.
AM:09:25:23/04/2022
ئه‌م بابه‌ته 900
جار خوێنراوه‌ته‌وه