لێدوانى زیدان پێش یارییه‌كه‌ى لیڤه‌رپوڵ
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانى فه‌ڕه‌نسى وڕاهێنه‌رى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید ئاماده‌یی تیپه‌كه‌ى بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى یانه‌ى لیڤه‌رپوڵ ئاشكرا كرد و وتى یارییه‌كى قورس چاوه‌ڕێمان ده‌كات .
له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا زیدان وتى: یارییه‌كى زه‌حمه‌ت چاوه‌ڕێمان ده‌كات به‌رانبه‌ر لیڤه‌رپوڵ ، به‌ڵام ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م یارییه قورسه.
له درێژه‌ى قسه‌كانیدا زیدان وتى: یاریزانه‌كانم به هه‌مان ئاستى یاری چوون ده‌یانه‌وێت له یارى گه‌ڕانه‌وه‌ش به‌رانبه‌ر لیڤه‌رپوڵ ده‌ربكه‌ون و تا دواخوله‌ك ده‌جه‌نگین له پێناو سه‌ركه‌وتن و ده‌بێت له نیوه‌ى كۆتایی بین .
له كۆتایشدا زیدان له باره‌ى پێكانى یاریزانه‌كانییه‌وه وتى: ئەم وەرزە بۆ ئێمه زەحمەت بوو بەهۆی پێکانی زۆرێک لە یاریزانەکانیان و ئاشکراشیکرد، ڤالڤیردی بە ڕیژەى لەسەدا سەد بۆ یاریکردن ئامادەیە
PM:12:06:14/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 4560
جار خوێنراوه‌ته‌وه